Non ti piace? Non importa! Puoi restituire gli articoli fino a 30 giorni
Non puoi sbagliarti con un buono regalo. Con il buono regalo, il destinatario può scegliere qualsiasi prodotto della nostra offerta.
Fino a 30 giorni per il reso
A Contemplation of Kurdish History
In a Study of Apocryphal Works by Historians
Volume I
Written by
Mako Sawin
بڕوابوون بە مێژووی نوسراو و دێرین متمانەی ئێمە دەردەخات بۆ ئەو مێژوونوسانە ڕاستگۆبوون لەگەڵ پێنوسەکانیان، لە کاتێکدا ئێمە ناخی ئەو نوسەرانەمان نەناسیوە؛ ئەوەشمان لە یاد نەچێت نوسەرەکان لە ژێر کاریگەری پاشاکانی خۆیاندا بوون. هیرۆدۆت بۆتە باوکی مێژوونوسان لە کاتێکدا ئیمە هیچی لەسەر نازانین. کێ دەڵێ هیرۆدۆت هاتۆتە ناوچەی کوردستان و ئێران و بابل، ئایا ئەو قسانەی لەسەر زاری کێ وەرگرتووە؟ کێ دەڵێ ئەو مێژووەی لە سەربازێکی یۆنانی وەرنەگرتووە و ئەو سەربازەش خۆی هەر بە هەڵە لە مێژووی گەلانی زاگرۆسی تێ نەگەیشتووە؟ بەڵام ناشکرێ قسەکانی هەموو ڕەت بکەینەوە بۆیە باشترین ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە ڕاستیەکانی مێژوو، شیکاری چمکەکانییەتی.
لە ڕاستیدا هەر چۆنێک ڕاڤە بۆ مێژوو بکەی لە گومانی ناڕاستگۆیی ڕزگارمان نابێ! وا گریمان هەموو میللەتێک مێژووەکەی خۆی بە دەستی مێژوونوسانی خۆی نوسیەوە نەوەک میللەتێكی تر بۆی بنوسێتەوە، بەڵام هەر لە گومانی ئەو مێژوو ڕزگارمان نابێت. ئایا ئەو مێژووە بە ویست و ئارەزووی پاشاکان نەنوسراوە؟ بۆیە دەبێ یەکێک لە بنەماکانی نوسینەوەی مێژوو، واقیعیەت ڕەچاو بکرێت.
گێڕانەوەی مێژوو یان نوسینی لە کۆشک و دیوانی پاشاکان تۆمار کراو بۆیە نوسینە هەڵکۆڵراوەکانی سەربەرد و مەڕمەڕی کۆشک و سەرای پاشاکان ڕاستینەی مێژوویی ناسەلمێنن. لە هەموو سەردەمێک خەڵک و دەستنوسەکان بە شانوباڵی پاشاکانیان دا هەڵداوە یان بە فەرمانی پاشاکان نوسینەکان هەڵکەندراوە. ئەوەی لەسەر بەردەکان و کۆشک و سەرای کوڕش نوسراوە مەرج نییە مێژوویەکی ڕاست بێ.
Ciao! Sono Libroamiko, il tuo consulente di libri.
Come posso aiutarti?